بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - یڤگێنێڤیچ کۆناشینکۆڤ، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی به‌رگری روسیا رایگه‌یاند، " به‌کارهێنانی سه‌کۆی فڕینی هه‌ر وڵاتێک له‌لایه‌ن هێزه‌کانی ئۆکراینەوە تاوانێکە دژ به روسیا ئه‌نجامده‌درێت، بۆیە هه‌ر وڵاتێک هاوکاری له‌و شێوه‌یه پێشکه‌ش به هێزه ئاسمانییه‌کانی ئۆکراین بکات ئه‌وا راسته‌وخۆ جه‌نگی دژ به روسیا راگه‌یاندوه".
ئه‌وەش له کاتێکدایه که به‌رگری پۆڵندا پێشکه‌شکردنی هاوکاری سه‌ربازیی به شێوه‌یه‌کی چڕ‌وپڕ به ئۆکراین دوپاتکرده‌وه، هەروەها ئه‌نتۆنی بلێنکن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکاش رایگه‌یاندوە، که پۆڵندا یه‌کێکه له ئه‌ندامه چالاکه‌کانی ناتۆ که هاوکارییه سه‌ربازییه‌کانی بۆ ئۆکراین رانه‌گرتووه.
342/